13 ساڵه فرۆكه‌وانێكى سویدى به بڕوانامه‌ى ساخته كار ده‌كات

فرۆكه‌وانێكى سویدى ، بۆ ماوه‌ى 13 ساڵ به بڕوانامه‌ى ساخته فرۆكه‌وانى ده‌كرد، دوایین جار له فرۆكه‌خانه‌ى ئامستردام له هۆڵه‌ندا كه به نیازبووه به‌ره‌و ئانكارا به فرۆكه بڕوات ده‌ستگیر كرا. پۆڵیسى هۆڵه‌ندا له بیاننامه‌یه‌ك دا رایگه‌یاند ، ئه‌و فرۆكه‌وانه كه ته‌مه‌نى 43 ساڵه له شارى میلان .......
......له ئیتاڵیا نیشته‌جێ بوو. ئه‌و فرۆكه‌وانه دانى به‌وه داناوه كه ماوه‌ى 13 ساڵه به به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته بۆ كۆمپانیایه‌كى هێلى ئاسمانى به‌لژیكا ، بریتانیا ، ئیتالیا كار ده‌كات تائێستا بۆ ماوه‌ى 10 هه‌زار كاتژمێر گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام داوه.
BBC news
دواهەمین نوێکراوە (پێنج شەممە, 11 مارچ 2010 13:31)




