له یارییه‌كی شه‌تره‌نج رۆبۆتێك له داهێنه‌ره‌كه‌ی برده‌وه
یه‌كه‌مین رۆبۆتی تایبه‌ت به یاری شه‌تره‌نج، له یارییه‌كدا داهێنه‌ره‌كه‌ی شكست دا. داهێنه‌ری رۆبۆته‌كه (كۆنستانتاین كۆنستنیاك) له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی نۆفۆستی رووسی گوتوویه‌تی: "ئه‌مه یه‌كه‌مین رۆبۆته به‌و خێراییه یاری شه‌تره‌نج ده‌كات و ده‌توانێت باشترین یاریزانانی ئه‌و یارییه شكست بدات". ئه‌و رۆبۆته ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ سێ كه‌س یاری بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خۆشی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن
یاری بكات.كۆنستنیاك گووتیشی: "ئه‌و رۆبۆته له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام پێویست هه‌ندێك ده‌ستكاری پڕۆگرامه‌كه‌ی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی باشتر ببێت". ئاشكراشی كرد كه به‌نیازه په‌ره به‌و رۆبۆته بدات و رۆبۆته‌كه بتوانێت قسه بكات و له كاروباری ماڵه‌وه‌ش كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.
دواهەمین نوێکراوە (چوار شەممە, 24 فێبریوه‌ری 2010 14:22)




