خێراترین سکانه‌ری کتێب له جیهاندا
پسپۆران ئاماژه به دروستبوونی سكانه‌رێكی تایبه‌تی ده‌ده‌ن كه وه‌كو خێراترین سكانه‌ری جیهان بۆ كتێب دێته هه‌ژمار. به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵی "ڕیدفێراڕیت"، ئه‌و سكانه‌ره خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی هه‌ستیاری گرێ‌دراو به كامێرای پێشكه‌وتووه كه ده‌توانێت له هه‌ر چركه (1000) لاپه‌ره‌ی كتێب سكان بكات، ئه‌وه‌ش به ریكۆردێكی نوێ له‌و بواره‌دا دێته هه‌ژمار.پسپۆران پێیان وایه له رێگای ئه‌و سكانه‌ره كوالیتی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌كاربه‌رانی ئێنته‌رنێتی
په‌ره‌ده‌سێنێت. كامێرای پێشكه‌وتووی ئه‌و سكانه‌ره سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یه‌ك كتێب ده‌ناسێته‌وه و به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی ده‌ریان ده‌خات. تاكو ئێستا نرخی ئه‌و سكانه‌ره ده‌ستنیشان نه‌كراوه و برِیار وایه له داهاتوو رێژه‌یه‌كی زۆر لێی به‌رهه‌م بێنرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ :Redferret
دواهەمین نوێکراوە (یەک شەممە, 28 فێبریوه‌ری 2010 21:17)




