خوشك و برا ره‌زازییه‌كه دێنه‌وه
له‌دوای سێ ساڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه، دڵنیا و كاردۆ-ی برای رۆژی (28)ی مارس ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان. سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌یان، دڵنیا ره‌زازی له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ وتی: ئه‌و سه‌ردانه‌م تایبه‌ته به‌دیده‌نی كوردستان و هاوڕێ و كه‌سوكار، به‌پێكه‌نینیشه‌وه وتی، له‌هه‌مانكاتیشدا بیری هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ له‌چه‌ند ئاهه‌نگێكدا به‌شداری بكه‌م. له‌وه‌لامی پرسیارێكیشمان سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م شوێن كه ئه‌و سه‌ردانی بكات، وتی: به‌داخه‌وه ده‌مویست یه‌كه‌م شوێن سه‌ر گڵكۆی دایكم بوایه، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگ ده‌گه‌م ناتوانم هه‌مان رۆژ بچم.
دڵنیا به‌نیازه (30)ی مارس ئاماده‌ی كۆنسێرتێكی باوكی بێت
له‌شاری خانه‌قین، به‌لام به‌ر له‌وه‌ی بچێته ئه‌و كۆنسێرته ده‌یه‌وێ سه‌ردانی گۆڕی دایكی خوالێخۆشبووی (مه‌رزیه فه‌ریقی) بكات له‌گردی سه‌یوان، چونكه ئه‌و رۆژه دڵنیا جه‌ژنی له‌دایكبوونییه‌تی و ده‌یه‌وێ به‌یادی منداڵییه‌وه كه‌مێك كات له‌گه‌ڵ دایه‌دا به‌سه‌ر به‌رێ. به‌لام دڵنیا هیچ گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش نه‌كات، چونكه ئه‌و پێیخۆشه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاماده‌و بینه‌ری ئه‌م كۆنسێرته‌ی باوكی بێت نه‌ك گۆرانی بڵێت. هاوكات كاردۆ ره‌زازی كوڕی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ناسری ره‌زازی كه خوێندكاری به‌شی شانۆیه له‌كۆلیژی هونه‌ر، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی چه‌ند كارێكی هونه‌رییه له‌بواری نواندن و له‌م سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ دڵنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
Kurdistani Nwe
دواهەمین نوێکراوە (پێنج شەممە, 11 مارچ 2010 12:52)




