ویل سمیت وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی هۆلیوودی ده‌ستنیشان كرا

ویل سمیت وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی هۆلیوودی ده‌ستنیشان كرا هۆلیوود- ماڵًپه‌رِی ئێنته‌رنێتی "talktalk" لیستێك له ده كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی به‌هێز له هۆلیوودی بڵاو كردۆته‌وه، تیایدا "ویل سمیت" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له پڵه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته ده‌ستنیشان كراوه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "talktalk"، "ویل سمیت" كه له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له چه‌ندین به‌رهه‌می ناودار وه‌كو "پیاوانی ره‌شپۆش"، "هیچ"، "من ئه‌فسانه‌م" و "هه‌نكۆك" رۆڵی گێراوه، له‌و لیسته‌دا وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی....
..... هۆلیوودی له ناو ره‌شپێسته‌كان ده‌ستنیشان كراوه. له‌و لیسته‌دا ته‌نیا ئاماژه به دوو كه‌سایه‌تی ئافره‌ت دراوه كه بریتین له "ئۆپێرا وینفری" ئه‌كته‌ری سینه‌ما و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیونی ئه‌مه‌ریكا كه له پڵه‌ی دووه‌م هاتووه و خاتوو "هالی بری" ئه‌كته‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار كه له پڵه‌ی چواره‌می ئه‌و لیسته ده‌ستنیشان كراوه. پڵه‌ی سێیه‌می ئه‌و لیسته بۆ "دنزێل واشنتۆن" ده‌ستنیشان كراوه و "تایله‌ر پێری" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له بواری كۆمیدیا له پڵه‌ی پێنجه‌می ئه‌و لیسته‌یه. "سپایك لی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری نیۆیۆركی و "ئێدی مۆرفی" ئه‌كته‌ری هۆلیوودی له پڵه‌ی (6-7)ی ئه‌و لیسته‌نه. "مۆرگان فریمه‌ن" ئه‌كته‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار و كاندید له ئۆسكاری (2010) له پڵه‌ی هه‌شته‌م، "لی ده‌نیالز" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "پێرشێس" له پڵه‌ی نۆیه‌م و "سامۆئێل ئێل جه‌كسۆن" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له پڵه‌ی ده‌یه‌می ئه‌و لیسته ده‌ستنیشان كراوه.
دواهەمین نوێکراوە (شەممە, 06 مارچ 2010 05:40)




