جگه‌ره‌هۆكارى سه‌ره‌كى له‌بیرچوونه‌وه‌یه
له‌به‌رده‌وامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر زانینى زیانه‌كانى جگه‌ره‌كێشان بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه‌كه‌جگه‌ره‌كێشان، هۆكارێكى سه‌ره‌كییه‌بۆ تووش بوونى مرۆڤ به‌نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه‌له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌زانایه‌كى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه‌كه‌كێشانى جگه‌ره‌له‌ته‌مه‌نى لاوێتیدا ده‌بێته‌هۆى نه‌خۆشى له‌بیرچوونه‌وه‌به‌رِێژه‌ى (70%) له‌كاتى به‌ته‌مه‌نداچوون.له‌توێژیه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ته‌مه‌نى لاوێتیدا جگه‌ره‌ده‌كێشن دواتر له‌ته‌مه‌نى (46 - 70) ساڵیدا تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر یان له‌بیرچوونه‌وه‌ده‌بن به‌رِێژه‌ى (70%).هه‌روه‌ها توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئه‌وه‌شیان رِاگه‌یاندووه، كه‌ئه‌و كه‌سه‌جگه‌ره‌كێشانه‌سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى تووشى نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن، تووشى نه‌خۆشییه‌كانى به‌رز بوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره‌و چه‌ندین نه‌خۆشى تر ده‌بن، كه‌زاناكان باسیان له‌وه‌كردووه‌ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌دوو هێنده‌ى كه‌سى جگه‌ره‌نه‌كێش تووشى نه‌خۆشى ده‌بن.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(د.ئالفاردۆ ئالۆنسۆ) له‌زانكۆى (منیسۆتا) ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌كه‌ئێستا (700) هه‌زار هاوڵاتى به‌ریتانى گومانیان هه‌یه‌كه‌تووشى نه‌خۆشى له‌بیرچوونه‌وه‌ببن، كه‌لایه‌نى كه‌م نیوه‌یان تووشى زه‌هایمه‌ر بووینه.
دواهەمین نوێکراوە (شەممە, 09 جانیوه‌ری 2010 17:53)




