شه‌ربه‌تى ترێ یارمه‌تى چالاكردنى ته‌ندروستى مێشك ده‌دات
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى له زانكوى سینسیناتى له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى ترێ یارمه‌تى چالاكردنى ته‌ندروستى مێشك ده‌دات ، به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نى به ساڵاچووندا به‌رگرى له به‌هێزكردنى هزروبیرى مرۆڤ ده‌كات . دكتۆر رۆبرت كریكۆریان له كۆلیژى پزیشكى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر 12 كه‌س كه به‌ده‌ست لاوازى هزروبیره‌وه ده‌نالێنن ئه‌نجام داوه ، دواتر هه‌ندێكیان هه‌ڵسان به خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى ترێ و هه‌ندێكیشیان جۆره شه‌ربه‌تێكى تر‌ى كه‌م یه‌كه‌ى گه‌رمى خوارده‌وه ، وه ئه‌مه بۆ ماوه‌ى 12 هه‌فته به‌رده‌وام بوو . پاشان بۆ...
... كریكۆریان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ى شه‌ربه‌تى ترێ یان خواردوته‌وه كه‌متر تووشی له‌ده‌ستدانى هزر بوونه‌ته‌وه‌و ، وه تواناى فێربوونیشیان به‌رزتره له‌چاو ئه‌وانى تر . كریكۆریان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سیسته‌مى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به شه‌ربه‌تى ترێ سوودێكى گه‌وره به مێشكى مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و له‌كاتى پیریشدا هزرو بیر به‌هێزده‌كات ، چونكه لاوازى هزروبیر په‌یوه‌ندى به ته‌مه‌نى به ساڵاچوونه‌وه هه‌یه . شایانى باسه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتریش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه میوه‌ى ترێ سوودێكى ته‌ندروستى گه‌وره به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و به‌تایبه‌ت پاراستنى دڵ له نه‌خۆشیه‌كان.
OneIndia
دواهەمین نوێکراوە (پێنج شەممە, 11 مارچ 2010 13:07)




