ئێستا 26 میوان له‌ سه‌رهێڵن له‌م کاته‌دا
بۆ ته‌ندروستیت
نه‌خۆشی زوو له‌بیرچونه‌وه‌و هۆکاره‌کانی

زوو لەبیرچوونەوە واتە ئاستێكی نائاسایی لەبیرچوونەوە و نەمانی توانای بیرهاتنەوەی شتە كۆنەكان. زوو لەبیرچوونەوە لەوانەیە بە شێوەیەكی كتوپڕ یان بەرە بەرە سەرهەڵبدات، لەوانەیە كاتی یان هەمیشەیی بێت.لەوانەیە تەنها شتە نوێیەكان یان تەنها شتە كۆنەكان بگرێتەوە، لەوانەشە هەردووكیان بگرێتەوە. هەر چەندە كە تەمەن و پیربوونێكی ئاسایی دەبێتە ئەگەری زەحمەتی لە فێربوون و بیرهاتنەوەدا، بەڵام نابێتە هۆی ئاستێكی توندی لەبیرچوونەوە، تەنها لەو كاتەی كە هۆكارێكی نەخۆشی بێتە پێشەوە. گەلێك هۆكاری دەروونی و جەستەیی دەبنە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە وەكو: زەبری ..........

ڕیکلام
زنجیره‌ درامای زستان
ڕیکلام
ریکلامه‌که‌ت لێره‌ دانێ
ماڵـــــه‌وه‌ هه‌ مه‌ڕه‌نگ ته‌ندروستی ئاوی سپی چاو چیه‌و هۆكارەكانـــــــــی کامانه‌ن؟؟؟

ئاوی سپی چاو چیه‌و هۆكارەكانـــــــــی کامانه‌ن؟؟؟

ئاوی سپی چاوئاوی سپی  بریتییە لە لێڵبوونێكی بێ ئازاری هاوێنەی چاو كە رێگا دەگرێت لەبەردەم چوونەژوورەوەی رووناكی و گەیشتنی بە تۆڕەی چاو. تۆڕەی چاو  چینێكی دەمارییە لە لای پشتەوەی چاودا، فرمانی خانەكانی بریتییە لە گۆڕینی رووناكی بۆ سیگنالی دەماری و ناردنیان بۆ مێشك. گرنگترین هۆكارەكانی ئاوی سپی بریتین لە: پیربوون لە هەندێك كەسدا، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، زەبر بۆ چاوەكان یان برینداربوونی چاو، هەندێك دەرمان وەكو ..................

زیانی لابەلا، نەخۆشی شەكرە، هەندێك جاریش بە شێوەیەكی زگماكی منداڵ لە سەرەتای لەدایكبوونیدا دوچاری ئاوی سپی دەبێت واتە بە ئاوی سپییەوە لەدایك دەبێت. تەنها رێگا بۆ چارەسەركردنی ئاوی سپی بە نەشتەرگەری دەكرێت و ئەنجامی زۆر باش دەبێت، ئەویش بە لابردنی هاوێنە ڵێڵەكە و دانانی هاوێنەیەكی دەستكرد لە شوێنیدا. هەندێك لە تووشبووە پیرەكان بە ئاوی سپی پێویستیان بە لابردنی هاوێنە نابێت، چونكە لەدەستدانی بینین لەبەر ئاوی سپی هەرگیز بە شێوەیەكی كتوپڕ روونادات بەڵكو بەرە بەرە و لەسەرەخۆ دەستپێدەكات. پاش نەشتەرگەری و دانانی هاوێنەی دەستكرد، لەوانەیە كە نەخۆش پێویستی بە چاویلكەی پزیشكی یان هاوێنەی لكاو Contact Lens بێت. رێگاكانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاوی سپی بریتین لە: بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی لەكاتی بەركەوتن بە تیشكی خۆر، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول، خۆراكی هاوسەنگ كە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر لەخۆبگرێت، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە.

دواهەمین نوێکراوە (شەممە, 06 مارچ 2010 02:18)

 
ڕیکلام