ئێستا 25 میوان له‌ سه‌رهێڵن له‌م کاته‌دا
بۆ ته‌ندروستیت
سه‌د گرام كەباب 250 كالۆری تێدایە

گۆشت هەتا ئەگەر هەموو پارچە بەزەكانیشی (چەوریەكانی) لەسەر لاببربێت هێشتا رێژەیەكی چەوری تێدا دەمێنێت. هەر یەك گرام چەوریش 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات،كەبابیش رێژەیەكی زۆری چەوری لەخۆدەگرێت.

ڕیکلام
زنجیره‌ درامای زستان
ڕیکلام
ریکلامه‌که‌ت لێره‌ دانێ
ماڵـــــه‌وه‌ هه‌ مه‌ڕه‌نگ ته‌ندروستی منداڵان بڕێكی زیاتری چەورییان پێویستە

منداڵان بڕێكی زیاتری چەورییان پێویستە

چەورییەكان  وزەی زۆر لەخۆدەگرن، یەك گرام 9 كالۆری وزەی تێدایە، چەورییەكان لە لەشدا پێویستن بۆ گواستنەوەی ئەو ڤیتامینانەی كە لە چەورییدا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامین A، D، E، K، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی ئەم ڤیتامینانە دەدەن لە كۆئەندامی هەرسدا. هەروەها چەورییەكان سەرچاوەی سەرەكین بۆ ترشە چەورییە بنەڕەتییەكان كە پێویستن بۆ گەشەی لەشی منداڵ. بۆ كەسێكی پێگەیشتوو، پێویستە كە تەنها بە رێژەی 30%ی وزەی رۆژانەی لە چەورییەوە وەربگرێت، لەم رێژەیە تەنها 10%ی لە چەورییە تێرەكان بێت واتە لە سەرچاوەی ئاژەڵییەوە وەرگیرابێت، رێژەی 20%ی لە چەورییە ناتێرەكان بێت واتە لە سەرچاوەی رووەكییەوە وەرگیرابێت. پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە منداڵان بڕێكی زیاتری چەورییان پێویستە، چونكە لە .................

حاڵەتی گەشەكردندان. تا ئێستا رێكەوتنێك نییە لەسەر چەندین چەندێتی پێویستی رۆژانەی چەوری بۆ منداڵان. لە مانگەكانی سەرەتای ژیانی منداڵدا، چەوری ناو شیری دایك نزیكەی نیوەی پێویستی وزەی منداڵ دابین دەكات، كەچی شیری قوتوو و فۆرمیولای منداڵان بڕێكی كەمتری چەوری بۆ منداڵ دابین دەكات. بە مانایەكی تر لەشی منداڵان پێویستی بەوە هەیە كە نیوەی وزەی رۆژانەی لە چەورییەوە سەرچاوەبگرێت. لەپاش شەش مانگی تەمەنی، رێژەی چەوری كەم دەبێتەوە چونكە منداڵ جگە لە شیر خۆراكی تریش دەخوات وەكو سەوزە و میوە و شۆربا، بەڵام رێژەی چەوری هێشتا لە خۆراكی منداڵدا هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە تا تەمەنی دوو ساڵی، پاشان بەرە بەرە رێژەی چەوری لە خۆراكی منداڵدا كەم دەبێتەوە تا لە تەمەنی هەرزەكاریدا دەگاتە تەنها 30%ی كۆی وزەی خۆراكی رۆژانە.

دواهەمین نوێکراوە (هەینی, 26 فێبریوه‌ری 2010 08:26)

 

بابه‌تی زیاتر .....

ڕیکلام