خواردنیش وه‌کو کار کاتی خۆی هه‌یه و نابێت پشتگۆێ بخرێت!
لێكۆڵه‌ره‌وان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، زۆر پێویسته له‌كاتی كاركردندا گرنگی به‌خواردن بده‌ن‌و پشتگوێی نه‌خه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر كارده‌كه‌ن، پێویسته به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گرنگی به‌خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌یان بده‌ن. لێكۆڵه‌ره‌وان ڕاشیانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه فریای نانخواردنی به‌یانی نه‌كه‌وتن، ئه‌وا له‌شوێنی كاره‌كانتان پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (سه‌نده‌ویچێك) بخۆن، تا به‌رگریی له‌شتان به‌هێز بێت، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، پێوسته گرنگییه‌كی زۆر به‌خواردنی میوه بدرێت‌و ڕۆژانه له‌شوێنی كاردا ده‌توانرێت میوه‌كانی وه‌كو (سێ‌و، قه‌یسی، پرته‌قاڵ، هه‌رمێ، لاله‌نگی‌و......هتد) بخورێت.
لێكۆڵه‌ره‌وان ڕوونیانكردووه‌ته‌وه، (خواردنه‌وه‌ی (چا)و (قاوه)ی زۆر گه‌رم
، سه‌یركردنی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر له (3) سێ كاتژمێر زیاتر، كاركردن به‌دانیشتنه‌وه به‌به‌رده‌وامی‌و خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م) زیانێكی زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن‌و له‌شیان نا ته‌ندورست ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و كێشانه بوونه‌ته هۆی مردنی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی له (50%).
دواهەمین نوێکراوە (دووشەممە, 22 فێبریوه‌ری 2010 23:24)




