منداڵ وشیری گونجاو
شیر و بەرهەمەكانی شیر بەشێكی گرنگن لە خۆراكی منداڵدا، چونكە سەرچاوەیەكی باشن بۆ وزە و پرۆتین و رێژەیەكی باشی ڤیتامین و كانزاكان بەتایبەتی كانزای كالسیۆم كە پێویستە بۆ گەشەی دروستی ئێسك و ددانەكان. شیری دایك باشترین خۆراكە بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی یەك ساڵی و گەورەتریش. تەنها ئەلتەرناتیڤ بۆ شیری دایك لە تەمەنی ژێر شەش مانگیدا بریتییە لە فۆرمیولای تایبەتی منداڵان Infant Formula. شیری ئاسایی گونجاو نییە بۆ تەمەنی كەمتر لە یەك ساڵ، چونكە لە پێكهاتنیدا هەموو ئەو مادە خۆراكییانەی تێدا نییە كە پێویستییە خۆراكییەكانی منداڵ دابین بكات. شیری فول چەوری چێل یان بزن یان مەڕ، دەكرێ كە تەنها بۆ دروستكردنی كاستەر.....
..... یان كێك بەكاربێت تەنها لەپاش تەمەنی شەش مانگیدا. لەپاش تەمەنی یەك ساڵیدا دەتوانرێت كە ئەم شیرە فول چەورییە بدرێتە منداڵان تا تەمەنی 2-5 ساڵی، پاشان بگۆڕێت بۆ شیری نیو چەوری بۆ زۆربەی منداڵان كە كێشی لەشیان زیاد نییە یان قەڵەو نین، یان گۆڕینی بۆ شیری بێ چەوری بۆ ئەو منداڵانەی كە كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون. منداڵ لە تەمەنی 1-3 ساڵیدا رۆژانە 350 میللیگرام كالسیۆمی پێویستە كە دەكاتە نزیكەی 300 میللیلیتر شیر. شیری تازەی چێل یان شیری مەڕ هەرگیز گونجاو نییە بۆ منداڵانی تەمەن كەمتر لە یەك ساڵ، پاش تەمەنی یەك ساڵ دەكرێ ئەم شیرە بە منداڵ بدرێت بە مەرجێك بە باشی بكوڵێنرێت .
دواهەمین نوێکراوە (دووشەممە, 22 فێبریوهری 2010 22:50)




